ساغكردنه‌وه‌ى 964

هیچ ئێسكه‌په‌یكه‌رێكى نوێ له‌ ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئێسكه‌په‌یكه‌رێكی نوێ له‌ ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و گوایه‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ زانیارییه‌كان له‌باره‌ى ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر راده‌گه‌یه‌ندرێت.

ئه‌م ده‌نگۆیه‌ دواى بڵابوونه‌وه‌ى هه‌واڵێكى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم بڵاوبووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا باس له‌ سازكردنى كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی له‌ ناو ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر ده‌كرێت سەبارەت بە دۆزینەوەی ئێسكەپەیكەری مرۆڤی نیاندەرتاڵ.

كەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و كەلەپوورى هه‌رێم، بۆ 964 ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ هیچ ئێسكه‌په‌یكه‌رێكی نوێ به‌م زووانه‌ له‌ شانه‌ده‌ر دۆزرابێته‌وه‌.

وتیشی “دوایین دۆزینه‌وه‌ كه‌لـله‌سه‌رى ئه‌و ژنه‌ نیاندەرتاڵه‌یه‌، كه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ ته‌واوى میدیا و كه‌ناڵ و سۆشیاڵ میدیاكانى به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵكردووه‌”.

ئاشكراشی كرد، كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ى سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ هه‌ر له‌باره‌ى كه‌لـلە‌سه‌رى ئه‌و ژنه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێكه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، كارى پشكنین و هه‌ڵكۆڵین له‌و ئه‌شكه‌وته‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ تایبه‌تیش به‌م دواییه‌ تیمێكی زانكۆى كامبریج هاتوونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ رێگه‌ى واژۆكردنى گرێبه‌ستێكى پێنج ساڵى ده‌ستیان به‌ كار كردووه‌ته‌وه‌.

رووخساری ژنە نیاندرتاڵەكەی ئەشكەوتی شانەدەر دروستكرا...

رووخساری ژنە نیاندرتاڵەكەی ئەشكەوتی شانەدەر دروستكرایەوە