قایمقامی هەولێر بۆ 964

بەهۆی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری 372 دوکان بە تەواوی سووتاون

964+

شۆڕش عەبدوڵا

بەهۆی ئاگرەکەی دوێنێ شەوی بازاڕی قەیسەری هەولێر 372 دوکان بە تەواوی سووتاون و قایمقامی هەولێریش دەڵێت، لیژنەیان پێکهێناوە بۆ زانینی زیانەکان و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە 964ـی وت، بازاڕی قەیسەری هەولێر زیاترە لە چوار هەزار دوکان و 372 دوکان بە تەواوی سووتاون.

وتیشی، هەر شەو لیژنەیان پێکهێناوە لە پارێزگاو بەرگری شارستانی و تیمی وەڵامدانەوەی خێراو هێزە ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زانینی قەبارەی زیانەکان.

داڕشتنەوە: توانا نەقی

تا دێ ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری زیاتر دەبێت

تا دێ ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری زیاتر دەبێت