وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە

ئەو قوتابیانەی تووشبووی شێرپەنجەن دەتوانن لە نەخۆشخانە تاقیکردنەوە بکەن

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ئەو قوتابیانەی توشبووی شێرپەنجەن، بەگوێرەی دۆخی تەندروستییان بە دوو جۆر ئاسانکاریان بۆ بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.5.2024، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردەکان کردووە و دەڵێت، ئەگەر قوتابییەکی توشبووی شێرپەنجە دۆخی خراپ بوو، دەبێت نمرەی وەرزی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی بۆ هەژمار بکرێت.

ئەگەر هەژمارکردنی نمرەی وەرزی یەکەم لە سودی ئەو خوێندکارە نەبوو، ئەوا دەتوانێت لە خولی دووەم لەسەر 100 نمرە تاقیکردنەوە ئەنجامبدات.

ئەو قوتابیانەش کە توشبووی شێرپەنجەن و توانای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان هەیە، دەبێت لیژنەیەک پرسیارەکانی بۆ ببات بۆ نەخۆشخانە.

د. دەشتی لەتیف، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە 964ـی راگەیاند، “یەک دوو توشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە چارەسەر وەردەگرن و بەهۆی قورسی دەرمانەکانیان ساڵی خوێندنی 2023 – 2024ـیان کردووە بە مۆڵەت”.

+964صورة من منصة (شبكة):
لە باخچەیەکی منداڵان پارە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە کۆدەکر...

لە باخچەیەکی منداڵان پارە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە کۆدەکرێتەوە