دووانه‌كه‌ى دیكه ته‌ندروستیان جێگیره
یه‌كێك له برینداره‌كانى دیواره روخاوه‌كه‌ى كۆڕێ گه‌یه‌ندرایه هه‌ولێر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بریندارێكی به‌ركه‌وته‌ى دیواره رووخاوه‌كه‌ى ناحيەی كۆڕێ گه‌یه‌ندرایه هه‌ولێر و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر چاره‌سه‌رى بۆ ده‌كرێت.
نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانێكی زۆر و دروستبونى لافاو له‌به‌شێكی ناحیه‌ى كۆڕێ لایه‌كی دیوارى گۆڕستانه‌كه‌ى ئه‌م ناحیه‌یه روخاو چوار هاوڵاتی كه هه‌موویان ژن بوون كه‌وتنه ژێر دیواره‌كه‌وه.
دكتۆر كامه‌ران عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى پیرمام به 964 ـى وت ، ئه‌و برینداره‌ى گه‌یاندرابووه نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌هۆى ناجێگیری بارى ته‌ندروستییه‌وه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى قریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر كراوه.
وتیشی “ئه‌وه‌ى گیانیشی له‌ده‌ستدا پێش گه‌یشتنى به نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌موو فریاگوزارییه‌كی پێویستیشمان بۆ ئه‌نجام دا”.
له شه‌قڵاوه‌ش ته‌ندروستى ئه‌م قه‌زایه دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌و دوو ژنه‌ى به‌ر دیواره روخاوه‌كه كه‌وتبوون و ره‌وانه‌ى لاى ئه‌وان كرابوون، ته‌ندروستیان جێگیره.
موحسین قه‌سرۆكه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌قڵاوه به 964ـى وت “تا ئێستا هه‌ردوو هاوڵاتییه‌كه ته‌ندروستیان جێگیره ئه‌گه‌ریش پێویست بێت ره‌وانه‌ى هه‌ولێریان ده‌كه‌ین”.
پێشتر، حامید ئیسماعیل، قایمقامی قەزای پیرمام بۆ 964 وتبووى، ئەوەی رووخاوە دیواری گۆڕستانێکە لەسەر شەقامی سەرەکی ناحیه‌ى کۆڕێ، بە هۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ ژنی دیکەش بریندارن.