خانەوادەکانیان سۆراغیان دەکەن

سێ هاوڵاتی دانیشتووی مهاباد لە سیدەکان بێ سۆراغن

964+
ئەحمەد مستەفا

رێکخراوی CPTی دەڵێت، “بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کوێستانەکانی خنێرە لە دەڤەری برادۆست، ئەگەری شەهیدبوونی دوو هاووڵاتی مەدەنی و برینداربوونی هاووڵاتییەکی تری مەدەنی دانیشتووی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە”، بەڵام تائێستا بە فەڕمت پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو رێکخراوە، لە رۆژی 27.4.2024، سێ هاووڵاتی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان کە خەڵکی ناوچەی زمزینانن لە شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری مهابادن لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە لە سنوری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوونەتە کوێستانەکانی خنێرە لە شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر.

سی پی تی، کار لەسەر کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و گۆڕینی توندوتیژی دەکات، ئەمڕۆ چوارشەممە 1.5.2024، کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤی CPT بە 964ی وت، “لە ئێوارەی رۆژی 28.4.2024، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بۆردوومانی ئەو ناوچەیە دەکەن و لە ئەنجامدا دوو لەو هاووڵاتییانە گیان لەدەستدەدەن و هاوەڵەکەی تریشیان بە برینداری، بێسەروشوێن دەمێنێتەوە”.

تاوەکو ئێستا تەرمی ئەو هاووڵاتییانە نەهێندراونەتە خوارەوە و هیچ هەواڵێکیش لە بریندارەکە نیە، بە قسەی کامەران عوسمان بێت، “ناسنامەی قوربانییەکان بریتین لە، رەسوڵ یونسی، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، ئەحمەد حەیدەری، خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە و تەمەنی تەواوی ئەوانەی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، لە نێوان 45 بۆ 55 ساڵیدایە”.

ئەو بەرپرسەی بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی CPT ئاشکرایکرد، “لە ئێستادا، خانەوادەکانیان بۆ سۆراغی کوڕەکانیان لە هەرێمی کوردستانن و هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوری شارۆچکەی سیدەکانیش سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکانن، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە شوێنیان دیاریبکرێت”.

لە سیدەکان حەوت هاوڵاتی گیریانخواردوە و داوای بەهان...

لە سیدەکان حەوت هاوڵاتی گیریانخواردوە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن

هێشتا هیچ باسێکی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی بۆردووما...

هێشتا هیچ باسێکی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی بۆردوومانی قەڵادزێ نییە