لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراق

گەندەڵیەک لە پرۆژەیەکدا بە بەهای زیاتر لە 73 ملیار دینار لە کەرکوک ئاشکرا کرا

964+

توانا نەقی

لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە گەندەڵیەک کە لە پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگایەک کراوە لە کەرکوک بە بەهای 73 ملیار دینار ئاشکرا کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، گەندەڵیەک لە جێبەجێکردن و کڕینی کەرەستەی پرۆژەیەکی قیرتاوکردن لە کەرکوک ئاشکرا بووە کە بەهاکەی 73 ملیار دینار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە پارەیەی کەبۆ پرۆژەکە دیاری کراوە کە پرۆژەی قیرتاوکردنی هێڵی دووی رێگای (کەرکوک – حەویجە – مەنزاڵە) بڕەپارەیەکی دیکە دیاری کراوە کە گوایە ئەوەندەی دەوێت.

لیژنەی بەدواداچوونەکە بۆیان دەرکەوتووە کە بڕی ئەو پارەیە کە بە گەندەڵی و زیادەڕۆیی دیاریکراوە پێکهاتووە لە 73 ملیار و 144 ملیۆن و 803 هەزار و 950 دینار.

دەشڵێت ئەو کەسانەی دەستیان هەبوو لە ئەو گەندەڵیەدا رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

سەرۆكی لیژنەی خۆراكی نەخۆشخانەیەکی کەرکوک بە تۆمەتی گ...

سەرۆكی لیژنەی خۆراكی نەخۆشخانەیەکی کەرکوک بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كرا