لە کەلار

بە ھۆی شەڕە خاکەناس چوار کەس بریندارن

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی کەلاری کۆن لە قەزای کەلار دوو خێزان دەبێت بە شەڕیان و بە خاکەناس لەیەک دەدەن و چوار کەسیان بریندار دەبن.

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ى وت، “کەمێک پێش ئێستا چوارکەس بە برینداری ھێنراونەتە نەخۆشخانەکە، کە بە خاکەناس شەڕیان کردبوو سەریان بریندار بوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان یەکێکیان ژنە و سیانەکەی تر پیاون، تەندروستیان جێگیرە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.

علی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بابەتەکەی بۆ 964 پشتڕاستیکردەوە، لەبارەی ھۆکاری دروستبوونی شەڕەکە وتی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین.

بە خاکەناس لە بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک دەدەن

بە خاکەناس لە بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک دەدەن

لە گوندی چیمەن گەنجێک بە خاکەناس دەکوژرێت

لە گوندی چیمەن گەنجێک بە خاکەناس دەکوژرێت