کەش و هەوا

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە لە چاو دوێنێدا.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامە و سبەینێش زیاتر بەرز دەبەنەوە و کەشکە بەرەو گەرمی تەواو دەچێت لە هەندێک ناوچە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.4.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 33
سلێمانی : 30
دهۆک : 31
زاخۆ : 32
هەڵەبجە : 32
کەرکوک : 35
سۆران : 29
حاجی ئۆمەران : 19
گەرمیان : 35