نامه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرا
سكاڵا له كۆمپانیای عه‌قاراتی باغی شه‌قڵاوه ده‌كرێت
سكاڵا له كۆمپانیای عه‌قاراتی باغی شه‌قڵاوه ده‌كرێت
نامه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نامه‌یه‌كی كراوه به ناوی “ئەنجومەنی مافخوراوان” ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه و ده‌ڵێن كۆمپانیای باغی شه‌قڵاوه بۆ عه‌قارات 35 ملیۆن دۆلاری 800 خانه‌واده‌ی هه‌ولێری خواردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له لقه‌كانی كۆمپانیاكه‌ش وتی، “ئێمه قسه ناكه‌ین”.
ئه‌نجومه‌نی مافخوراوان په‌یجێكیان له فه‌یسبوك كردووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نامه‌یه‌كی كراوه‌یان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان مه‌سرور بارزانی كردووه به ناوی “سکاڵا لە کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە و خاوەنەکانی”.
ئه‌وان له نامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه “کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە 35 ملیۆن دۆلاری زیاتر لە 800 خانەوادەی شاری هەولێر خواردووە، داواکارین لە جەنابتان لە هەمبەر ئەو ستەمە گەورەیە بێنە دەنگ کە بە ناو و ناتۆرەی جۆراوجۆر لە بازاڕی عەقارات و کاسبکاران و هاونیشتمانیان دەکرێت”.
له باره‌ی ورده‌كاریی كێشه‌كه، له نامه‌كه‌دا هاتووه:
چەند مانگێک بەر لە ئێستا، لە گەمەیەکی شۆکهێنەر، کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە، هەڵگری دروشمی (ڕێبەرێکی باوەڕپێکراو) لە سیناریۆیەکی تەمومژاویدا 35 ملیۆن دۆلاری کاسبکارانی بواری عەقارات و کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان ون کرد، بێ ئەوەی هیچ زەرەر و زیانێک لەبازاڕدا هەبێت.
بۆ پەردەپۆشکردن و دیزەبەدەرخۆنەکردنی پارەکە و سەرگرتنی سیناریۆکەیان، دوو فەرمانبەری خۆیان (بە رێککەوتنی پێشوەختە) بەگرتن داوە، بە بیانووی ئەوەی ئەم دوو فەرمانبەرە پارەکەیان تەخشان و پەخشان کردووە و گوایە ئەوان ئاگاداری وەرگرتنی ئەو پارەیە نەبوون و مامەڵەکانیان بە نایاسایی لەقەڵه‌م دا. لەکاتێکدا ئەو پارەیە بە قۆناغبەندی و بەناوی وەبەرهێنانی هاوبەش و کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە وەسڵ و مۆر لە چوارچێوەی سیستەمی کۆمپانیاکە وەرگیراوە.
له نامه‌كه‌دا ورده‌كاریی دیكه‌ش له باره‌ی چۆنیه‌تی “ونبوون و خواردن”ی پاره‌ی ئه‌و كه‌سانه خراوه‌ته‌ڕوو، كه وه‌ك “مافخوراوان” خۆیان ناساندووه.
له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه 964 په‌یوه‌ندی به نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی عه‌قاراتی باغی شه‌قڵاوه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان وه‌ڵام نه‌دایه‌وه.
دواتر 964 په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له لقه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه كرد و ئه‌ویش ئاماده‌نه‌بوو قسه بكات و ئاماژه‌ی به‌وه دا، كێشه‌كه له دادگایه و له لایه‌ن كۆمپانیاوه رێگه‌یان پێنه‌دراوه هیچ لێدوان و قسه‌یه‌ك بكه‌ن.
به‌ڵام وتیشی، ئه‌وانه‌ی سكاڵایان كردووه پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌یان به كۆمپانیاكه داوه وه‌ك هاوبه‌ش، مانگانه قازانجی خۆیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام كه ئێستا قازانج نییه و بازاڕی عه‌قارات وه‌ستاوه، داوای پاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ به‌شێك له “ئه‌نجومه‌نی مافخوراوان” له هه‌ولێر گردبوونه‌وه و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان كرد و سكاڵای خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد.