هەواڵەکان

راوچیەکانی ماسی لە سنووری سلێمانی دەست بەتاڵ دەرچوون و دوای 11 رۆژ قەزای دوکان پاک دەکرێتەوە

+964

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ رۆژێکی باش نەبوو بۆ ئەو راوچیانەی تۆڕیان نابووەوە بۆ گرتنی ماسی لە دوکان و شارەزور و سەید سادق لە سنووری سلێمانی و چەندین تۆڕ لەلایەن پۆلیسی دارستان هەڵگیراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.

ماوەی 11 رۆژە قەزای دوکان خەریکە زبڵ و خاشک هەڵیدەگرێت و هاوڵاتیان هەراسان بوون بەڵام ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی موچەی کارمەندانی ژینگە پارێز قەرارە دەست بکرێتەوە بە پاککردنەوە.

چەند کەسێک کە گوایە دزبوون بە جلی هێزە ئەمنیەکانەوە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵێک لە کەرکوک بە بیانووی گەڕان بەدوای مادەی هۆشبەردا، دوای ئەوەی بڕێکی زۆر پارە و زێڕ دەدزن و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێن.