کەی تەواو دەبێت؟

دوای حەوت مانگ کارکردن لە رێگای بالیسان – شکارتە دەستیپێکردەوە

+964

ژێوار خدر – راپەڕین

ئەمڕۆ دوای وەستانی بۆ ماوەی حەوت مانگ بە فەرمی کارکردن لە پڕۆژەی رێگای بالیسان – شکارتە دەستی پێکردەوە.

مەهدی مستەفا بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە 964ـی وت، ئەمڕۆ کارکردن لە پڕۆژەی رێگای بالیسان – شکارتە دەستی پێکردووەتەوە، گوژمەی تەرخان کراو بۆ پڕۆژەکە حەوت ملیار 500 ملیۆن دینارە و لەلایەن بانکە بازرگانییەکانەوە تەمویل کراوە و خەرج دەکرێت تا کاتی تەواو کردنی پڕۆژەکە قۆناغ بە قۆناغ.

لەبارەی ماوەی تەواو بوونی رێگاکە ئاژەی بەوەکرد، پڕۆژەکە پێویستە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا تەواو بکرێت و لە ئێستادا %30 کارەکانی تەواو بوون.

ئەو پڕۆژەیە دەڤەری راپەڕین دەبەستێتەوە بە خەلیفان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

بە هۆی کارکردن لە پڕۆژەکە ڕێگاکە بە رووی ئوتۆمبێلی بارهەڵگردا دادەخرێت تا تەواو دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

رێگای بالیسان- رانیە نۆژەن دەکرێتەوە

رێگای بالیسان- رانیە نۆژەن دەکرێتەوە