ساڵانه به نزیكه‌ى دوو ملیار دۆلارە
ئێران: عێراق یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌یه كه به‌رهه‌می بۆ ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
روحوڵا لوتفی، وته‌بێژى لیژنه‌ى كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى گه‌شه‌پێدانى بازرگانى ئێران ئاشكراى كرد وڵاته‌كه‌ى یه‌كه‌مى هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مه خۆراكیی و كشتوكاڵییه‌كانه له عێراقدا، كه ده‌كاته رێژه‌ى 31.5% كۆى به‌رهه‌مه‌كان به‌نزیكه‌ى دوو ملیار دۆلاره له ساڵێكدا.
ئاژانسی میهرى ئێرانی له زارى روحوڵا لوتفى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ساڵى پار ئاستى هه‌نارده‌كردنى وڵاته‌كه‌ى به‌گشتى گه‌یشتبووه 6.3 ملیار دۆلار بۆ هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه‌كانى ئاژه‌ڵى و ماسی و كشتو‌كاڵى و خۆراك.
له‌دواى عێراق، كه به‌رهه‌مه هه‌نارده‌كراوه‌كانى له خۆراك و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى ئێرانی بۆ ده‌چێت، ئیماراتى عه‌ره‌بی دێت به بڕی 751 ملیۆن دۆلار و، رووسیا به بڕی 521.5 ملیۆن دۆلار ، پاكستان به‌بڕی 508 ملیۆن دۆلار و ئه‌فغانستانیش به بڕی 429.4 ملیۆن دۆلار.