دوو كۆڵبه‌ریش بریندارن
ئه‌م به‌یانییه كۆڵبه‌رێك له‌سنوورى بانه كوژرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کۆڵبەرێک بە ناوی شوانە ئەحمەدپوور لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئه‌و راپۆرته‌ی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویكردووه‌ته‌وه، کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە، لە سنووری (بلەکێ) سەر بە شاری بانە هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و له‌ناویدا کۆڵبەرێک گیانى له‌ده‌ستداوه و دوو کۆڵبەریش بریندارکراون.
ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه تەمەن 34 ساڵە و خێزاندارە و باوکی منداڵێكە، ئه‌و دوو کۆڵبەره‌ی برینداریش بوونه تا ئێستا نازاندرێت كێن و ناسنامەیان دیار نییه.
به‌قسه‌ى رێكخراوى هه‌نگاو ته‌رمى كۆڵبه‌ره‌كه بۆ پزیشكى دادى شاری سلێمانی گواستراوەتەوە.