بەهۆی نەبوونی پارە

شانۆکارانی چەمچەماڵ ناگەنە فێستیڤاڵەکەی تونس

+964

چاوان خەلیل
نەبوونی سپۆنسەر وادەکات شانۆکارانی چەمچەماڵ بەشداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ساڵانەی تونس بکەن.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ناوەندی هونەریی چەمچەماڵ بانگهێشتکراون بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆیی شەقام لە تونس  کە بڕیارە لە 25.4.2024 بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەڕێوەبچێت.

هەڵوێست نەریمان، بەڕێوبەری ناوەندی هونەریی چەمچەماڵ تایبەت بە 964 وتی، “بە شانۆگەری سێوی 21 بڕیاربوو بەشداری بکەین و گرووپەکەمان پێکهاتبوو لە 6 کەس و تێچووی هەریەکێکمان 1200 دۆلار بوو، بە هاوکاری قایمقامی چەمچەماڵ هەوڵێکی زۆرمان دا بۆ بەدەستهێنانی سپۆنسەر، بەڵام نەمانتوانی هیچ سپۆنسەرێک بەدەست بهێنین”.

964 دەزانێت شانۆگەریی 21 سێو لە دەرهێنانی ئاوات جەلالە، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی دەربەندیخان  براوەی سێ خەڵات بووە، هاوکات براوەی یەکەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی مەریوان بوو، لە بەغداش خەڵاتی تایبەتی وەزارەتی وەرزش و لاوانی بەدەستهێناوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

شانۆیی کۆگای ژمارە چوار نمایش دەکرێت

شانۆیی کۆگای ژمارە چوار نمایش دەکرێت