بەدوای رێگەیەک دەگەڕێن

وەزارەتی پەروەردە: قەرەبووی بایکۆتی خوێندن دەکەینەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پەروەردە داوای لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی کردووە میکانیزمێک دابنێن بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی خوێندنی ئەو قوتابیانەی کە بەهۆی بایکۆتەوە چەند مانگێک لە خوێندن دابڕان، پێشنیاری کردنەوەی خوێندنگەی هاوینەیان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17.4.2024، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قەرەبووکردنەوەی ئەو قوتابیانەی بەهۆی بایکۆتەوە خوێندنیان فەوتاوە پاڵپشتی دارایی پێویستە، “چونکە ئەوە لە دەرەوەی پابەندییەکانی مامۆستایانە بە دەوامەوە”.

“دەستپێشخەرییەکم کردووە، بەڵام ئەمە هێشتا نەبووەتە بڕیار، داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کردووە کە لە چوارچێوەی قوتابخانەی هاوینە بتوانین قەرەبووی قوتابیانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین بکەینەوە”، وەزیری پەروەردە وای وت.

لە وەرزی خوێندنی ئەمساڵدا، بەهۆی دواکەوتنی موچە، نزیکەی پێنج مانگ لە زۆربەی ناوەندەکانی خوێندنی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان بایکۆت بەردەوام بوو.

مامۆستایانی ناڕازی: سزای لێبڕینی مووچە بەهۆی غیاباتەو...

مامۆستایانی ناڕازی: سزای لێبڕینی مووچە بەهۆی غیاباتەوە هەڵدەوەشێنەوە