دەرزی و دەرمانی دەگمەنن

چەند رێکخراوێک بایی 43 ملیۆن دۆلار دەرمانیان بۆ هەرێم دابینکرد

964+

ژووری هەواڵ

ژمارەیەک رێکخراو بایی 43 ملیۆن دۆلار دەرزی و دەرمانی چارەسەری دەگمەنیان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دابینکرد و لە رێورەسمێکدا رادەستی وەزارەتی تەندروستیان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17.4.2024، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو دەرمانانەی دابینکراون پێکدێن لە 16 هەزار و 316 دەرزی و دەرمانی چارەسەری دەگمەن جۆری Humira کە لەلایەن هاوبەشەکانی رێکخراوی نەرویجی مەین MAIN و دەزگای خێرخوازی بارزانی دابینکراون.

دەرمانەکان لەو جۆرانەن کە بە ئاسانی لە بازاڕدا دەستناکەون، براونەتە کۆگای دەرمەن لە دهۆک و بەپێی پێویستی دابەشدەکرێن بەسەر پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی.

لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا ئەمە دووەم جارە رێکخراوە بیانییەکان دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان دابین دەکەن.

پێشتریش لە مانگی 9ـی ساڵی رابردوو، دوو رێکخراو بایی 16 ملیۆن دۆلار دەرمان و پێداویستی پزیشکیان دابینکرد.

دوو رێکخراو بایی 16 ملیۆن دۆلار پێداویستی پزیشکیان بۆ ه...

دوو رێکخراو بایی 16 ملیۆن دۆلار پێداویستی پزیشکیان بۆ هەرێم کڕی