خۆپیشاندەرانی بالیسان. وێنە:964
له سبه‌ینێوه رێگا به ئۆتۆمبێلى بچو‌وكیش ناده‌ن
خۆپیشاندەران بالیسان دەڵێن تا بودجەی تەواوەتی دابین نەکرێت رێگا ناکەینەوە
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
ماوەی دوو رۆژە رێگای بالیسان بۆ رانیە لە گوندی مێرگەسەری سەر بە ناحیەی بێتواتە داخراوە، هەرچی بارهەڵگر هه‌یه رێگایان پێ‌نادرێت به‌و سنووره‌دا تێپەڕبن، ئه‌وانه‌ى رێگاكه‌شیان گرتووه ده‌ڵێن، تاوه‌كو بودجه بۆ ته‌واوكردنى رێگاكه دابین نه‌كرێت رێگاكه ناكه‌ینه‌وه.
دوێنێ بڕیار درا دەستبکرێتەوە بە تەواوکردنی رێگاکە، بەڵام خەڵکی ناوچەکە دەڵێن متمانەمان بەو بڕیارە نییە و چه‌ندین جاره به‌ڵێنى له‌وشێوه‌یان پێدراوه و جێبه‌جێشیان نه‌كردووه.
رەشوان مێرگەسەری، یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکە بە 964ـی وت، راستە بڕیاری تەواو کردنی رێگاکە دەرچووە، بەڵام تەنیا بەشێکی بودجەکە بۆ پڕۆژەکە سەرف دەکرێت و ئەم کۆمپانیایەش کەی پارەکەی تەواو بوو کارەکانی دەوەستێنێ.
وتیشی “ئێمە لە خۆپیشاندان و رێگا داخستن بەردەوام دەبین تا بەڵێنی ئەوەمان پێدەدەن رێگاکە بەیەکجاری تەواو بکرێت نەک دیسان بە نیوەچڵی بەجێیبهێڵن”.
مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان به 964ـى وت بێ متمانەیی له‌نێوان خەڵکەكه و ده‌سه‌ڵات دروستبووه، چونكه چەندینجار کارکردن لە رێگاکە دەستیپێکردۆتەوە و وەستاوەتەوە.
وتیشی “ئەمجارە له‌ئاستى باڵا له‌سه‌رخه‌تن بڕیاردراوە و شایستە داراییەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار سەرف بکرێت و دەستبەکار کردن بکرێتەوە”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، کۆمپانیەکە ئێستا خەریکە دەستدەکاتەوە بە کارکردن و لەبەیانییەوە دەستبەکاردەبێت، تا ئێستاش %30 کارەکانی رێگاکە تەواوکراوە.
به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن به‌رده‌وام ده‌بین له رێگا گرتنه‌كه چونكه به‌قسه‌ى رەنجبەر خۆشناو کە دانیشتویەکی هه‌مان گوندە، له سبه‌ینێوه رێگاكه نەک تەنیا بە رووی بارهەڵگر، بەڵکو بە رووی تەواوی ئۆتۆمۆبێلەکاندا داده‌خەن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن