لێخۆشبوونی 100%
لێخۆشبوون لە سزاى دواکەوتنى کەڵەکەبووى دەستەبەرى کۆمەلایەتى چووە بوارى جێبەجێکردنەوە
964+
وریا فەتاح
بە پێى بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران، لێخۆشبوونى تەواوەتى سزاى دواکەوتنى کەڵەکەبووى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
بەپێى فەرمانێکى وزارى کە واژۆى کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لەسەرە و پاڵپشت بە بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران دەرکراوە، تێیدا هاتووە، تایبەت بە لێخۆشبوون لەو سزا و سووانەی كەوتووەتە ئەستۆی قەرزارانی باج بۆ ساڵانی پێشوو، بە مەرجێك لە ماوەی 90 رۆژ پارەكە بدەنەوە، لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت.
لە بڕیارەکەدا هاتووە:
1- لێخۆشبون لە تەواوی 100%ـى سزای دواكەوتن كەڵەكەبوو لەسەر خاوەنكاران، تایبەت بە بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بە مەرجێك لە ماوەی 90 رۆژدا پارەی تەواوی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بدەن.
2- سەرجەم وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەکە ئەو بڕیارە جێبەجێ دەكەن لە رۆژی دەركردنی فەرمانە وزاریەکەوە.
3- بڕیارەكە ئەمڕۆ یەکشەممە دەرچووە و تا ماوەی 90 رۆژ بەردەوام دەبێت.