له‌هه‌ر كاتژمێرێك 20 نەخۆش چونه‌ته‌ فریاكه‌وتن

یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن 25 رووداوى هاتوچۆ له‌ هه‌ولێر روویانداوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ته‌نیا له‌ یه‌كه‌مین رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا له‌ هه‌ولێر 25 رووداوى هاتوچۆ روویان داوه‌ و له‌هه‌ر كاتژمێرێك 20 نەخۆش چونه‌ته‌ فریاكه‌وتن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ نه‌كراوه‌ چه‌ند كه‌س به‌هۆى ئه‌م رووداوانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دابێت، به‌ڵام له‌به‌شێكی دیكه‌ى ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ (مردن)ى سێ كه‌س له‌و رۆژه‌دا كراوه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئاماره‌، 478 نه‌خۆش سه‌ردانى كردوون و بۆ به‌شه‌ فریاكه‌وتنه‌كه‌شیان 180 حاڵه‌تیان بۆ هاتووه‌.

جگه‌ له‌ رووداوه‌كانى هاتووچۆ، ته‌نیا له‌و رۆژه‌دا 70 حاڵه‌تى به‌ربوونه‌و و 10 زه‌بری ده‌ره‌كى و حه‌وت حاڵه‌تى شكان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان هاتوون.

رۆژانە 22 حاڵه‌تى

رۆژانە 22 حاڵه‌تى "زەبرکی دەرەکی" براونه‌ته‌ فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر