بەهۆی لێڵی رووبار راگیرابوو

پارێزگای هەولێر: ئەمشەو دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە هەولێر بەهۆی کێشەیەک بۆ ماوەیەکی کاتی دابەشکردنی ئاو راگیرابوو، پارێزگای هەولێریش دەڵێت، ئەمشەو ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت و ئاو دەگاتەوە سەرجەم گەڕەکەکان.

لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر دەڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی لێڵیەتی رووبار، وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز بۆ ماوەیەکی کاتی لە کارکردن وەستابوون.

“ئێستا گشت وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز کەوتۆتەوە کار، ئەمشەو ئاو دەگاتەوە سەرجەم گەڕەکەکان”، پارێزگای هەولێر وا دەڵێت.

ئاری قادر، بەڕێوەبەری ئاوی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لە دوێنێ چوارشەممەوە، لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانییەوە وێستگەکانی پاڵاوتن لەکار وەستاون و لە ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆوە دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە.

وەستانی وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز، هاوکات بوو لەگەڵ ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی، کە چەند رۆژی رابردوو هەولێری گرتەوە.

كێشه‌ی پرۆژەی ئیفراز 2 چاره‌سه‌ر كرا

كێشه‌ی پرۆژەی ئیفراز 2 چاره‌سه‌ر كرا