لە ناحیەی مانگێش

هەورە بروسکە 25 سەر مەڕی مردار کردەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی ئۆزمانا سەر بە ناحییەی مانگێشی پارێزگای دهۆک هەورە بروسکەیەک لە رانەمەڕێکی داوە و بە قسەی بەڕێوەبەری ناحییەکە بێت، 25ـیانی مردار کردووەتەوە.

بریندار حەیدەر، بەڕێوەبەری ناحییەی مانگێش بە 964ـی وت، “رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و ئەو شوانەی لەگەڵ رانەمەڕەکە بووە سەلامەتە”.

وتیشی، “سبەینێ لیژنەیەکی دروستدەکەین و بەدواداچوون بۆ رانەمەڕەکە دەکەین، ئاخۆ زیانەکان چەندن و بە دروستی چەند سەر مەڕ مرداربوونەتەوە و زیان بە چەندی دیکە گەیشتووە”.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری ناحییەی مانگێش، ئەوەی تا ئێستا ساغ بووەتەوە 25 سەر مەڕ بەهۆی رووداوەکەوە مردار بوونەتەوە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

بە هەورە بروسکە شوانێک گیانی لەدەستدا

بە هەورە بروسکە شوانێک گیانی لەدەستدا