بڵێی موچەی مانگی سێ بهێنن؟
وەفدی وەزارەتی دارایی بەرەو بەغدا کەوتنە رێ
964+
ژووری هەواڵ
پەیجی وەزارەتی دارایی کەمێک پێش ئێستا وێنەیەکی داناوەو لەسەری نوسیوە وەفدی وەزارەتی دارایی بەرەو بەغدا بەرێکەوتن.
لە وێنە شەش قۆڵییەکەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران هەن.
وەزارەتی دارایی نوسیوێتی ”ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجەو مووچەی فەمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان”.
وەزارەتی دارایی دەیەوێت لەم سەردانەدا کێشەی موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چارەسەر بکات کە بەغدا داوای ناوەکانیان دەکات، لەگەڵ ئەوەش مشورێک لە موچەی مانگی سێ دەخۆن کە پێش چەند رۆژێک وەزارەت وتی لیستەکەیان بۆ بەغدا ناردووە.