دیمەنێک لە رووداوەکە، فۆتۆ: 964
گیانلەدەستدانی شەش قوتابی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و پارێزگای به‌سڕه و سێ رۆژ پرسه‌یان راگه‌یاند
964+ عه‌ره‌بی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ی هاتوچۆ، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌سڕه روویدا و ژماره‌یه‌ك منداڵی كوشت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق و پارێزگای به‌سڕه سێ رۆژ پرسه‌یان راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له قه‌زای هاریسه له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق، بارهه‌ڵگرێكی ساردكه‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ستۆپی نه‌ماوه، خۆی كێشا به ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و قوتابی، كه له ده‌وامی قوتابخانه ده‌گه‌ڕانه‌وه و زۆربه‌یان منداڵ بوون، له ئه‌نجامدا شه‌ش قوتابی، كه له قوتابخانه‌ی زه‌ینه‌بی بنه‌ڕه‌تی بوون، گیانیان له ده‌ست دا و 14 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
دوای رووداوه‌كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق و هه‌روه‌ها پارێزگای به‌سڕه سێ رۆژ پرسه و ماته‌میان راگه‌یاند.
هاوكات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، پردی په‌ڕینه‌وه بۆ هاتوچۆی قوتابیان بێته دروست كردن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی له‌م شێوه‌یه بگیرێت.