بەسڕە
له رووداوێكی هاتوچۆدا ژمارەیەک منداڵ گیانیان له ده‌ست دا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كه‌مێك پێش ئێستا له باكووری شاری به‌سڕه رووداوێكی هاتوچۆ روویداوه، كه بارهه‌ڵگرێك خۆی كێشاوه به ناو ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكدا، له ئه‌نجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان له ده‌ست دا، كه به‌شێكیان قوتابی و منداڵن.
عه‌مید مقداد میری، وتەبێژ به ناوی شانەی راگەیاندنی ناوخۆ و ئاسایشی عێراق رایگه‌یاند، پۆلیسی پارێزگای بەسرە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری ساردکەرەوەی دەستگیر کردووه، كه دوای رووداوه‌كه رای كردبوو.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، 6 قوتابی به‌هۆی رووداوه‌كه گیانیان له ده‌ست دا و 14ی دیکەش برینداربوون، كه رووداوه‌كه‌ش له ناوچه‌ی هارسه له باكووری شاری به‌سڕه بووه.
بەگوێرەی دانپێدانانی سەرەتایی، شۆفێرەکە به‌هۆی نه‌مانی ستۆپه‌وه کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ناو ژمارەیەک خەڵکدا، بەشێک لەوان منداڵ و قوتابی بوون و لە دەوام دەگەڕانەوە.