تەقتەقی خاوەن یەکەم کێڵگە نەوت خەڵکەکەی لە بێ نەوتیدا سواڵ دەکەن
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هێشتا دابەشکردنی نەوت نەگەیشتووتە تەقتەق، ئەمەش وایکردووە بەشێک لە گەنجانی ناحیەکە هەڵمەتێک دەستپێ بکەن بۆ دابینکردنی نەوت بۆ ماڵە هەژارو کەمدەرامەتەکان.
لە ناحیه‌ى تەقتەق، له‌رێگه‌ى کەمپەینێكه‌وه نه‌وتى سپی بۆ ماڵه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان كۆده‌كرێته‌وه، له كاتێكدا له دوورى چه‌ند كیلۆمه‌ترێك، له كێڵگه‌ى شیواشۆك حكومه‌ت نه‌وت َده‌رده‌هێنێ، به‌ڵام تا ئێستا نه‌وتى له‌و ناحیه‌یه دابه‌ش نه‌كردووه.
گێڵگه‌ى نه‌وتى شیواشۆك، لەدوای ساڵی 1992ـدا، یه‌كه‌م خاڵى ده‌رهێنانى نه‌وته له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه‌وتۆته سنوورى ناحیه‌ى ته‌قته‌قى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه.
كۆمەڵێك گەنجی ته‌قته‌ق له خه‌می ماڵه كه‌مده‌رامه‌ته‌كاندا كەمپینێكیان بۆ كۆكردنەوەی نەوتی سپی بۆ ئه‌و ماڵە هەژارەكانه ڕاگەیاندووە، ئامانج جومعە، گه‌نجێكی خۆبه‌شی ئه‌و كه‌مپینه‌یه، به +964 ى وت “حكومەتی هەرێم تا ئێستا نه‌وتى سپى لێره دابه‌شنه‌كردووه، چەندین خێزانیش لەو سنورە هه‌ن، توانای كڕینی دەبەیەك نەوتیان نیە، بۆیه ئه‌و كه‌مپینه‌مان بۆیان راگه‌یاندووه”.
باس لەوەشدەکات، لەکاتێکدا خەڵک بەدەست بێ نەوتییەوە دەناڵێنێت، كێڵگەی نەوتی شیواشۆكیش چەند كیلۆمەترێك لێرەوە دوورە، بەڵام تا ئێستا خەڵكی سودی لێ نەبینیووە .
ئه‌و کەمپینە لەژێر ناوی “بە هاوكاریەكانتان ماڵی هەژاران گەرم دەكەینەوە” كاره‌كانى دەستیپێکردوە هه‌وڵى دابینكردنى نه‌وتى سپی بۆ نزیكه‌ى 50 خێزان ده‌ده‌ن.
پێشتر تاریق جه‌لال قائیمقامى كۆیه به +964ی راگه‌یاندبوو، له‌دواى ته‌واوبونى دابه‌شكردنى نه‌وت له شه‌قڵاوه، نه‌وتمان بۆ دێت، به‌پێی زانیارییه‌كانى +964یش تا ئێستا شه‌قڵاوه به‌ته‌واوه‌تى نه‌وتى وه‌رنه‌گرتووه.
+964 ده‌زانێت، كێڵگەی نەوتی شیواشۆك لەسنووری قەزای كۆیە 19 بیرە نەوتی هەیە، لەسەرەتاكانی ساڵی 2000ـەوە نەوتیان لێدەردەهێنرێ و ئێستا بەرهەمی رۆژانەی 10 هەزار بەرمیلە له رۆژێكدا.