لە دوزخورماتوو

دوو بازرگان بڕێکی زۆر مادەی مەترسیداریان پێبووە و دەستگیر کران

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

دەزگای هەواڵگری خورماتوو دوو گەورە بازرگانی مەترسیداری دەستگیرکرد کو مدەیەکی مەترسیداری کیمایاییان پێ بووە لەگەڵ بڕە پارەیەکی زۆردا.

کەمێک لەمەوپێش لەبۆسەیەکدا لەلایەن دەزگای ھەواڵگری دوزخورماتوو بەهاوبەشی لەگەڵ هەواڵگری پارێزگای سڵاحەدین، دوو بازرگانی مەترسیداری مادەی جیوە (زئبق) دەستگیرکران.

سەرچاوەیەک لە هەواڵگری دوزخورماتوو بە 964ـی وت، نزیکەی مانگێکە بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆزینەوەی ئەوو دوو بازرگانە و ئەمشەوی شەممە، لەبۆسەیەکدا لەناو سەنتەری قەزاکە هەردوو بازرگانەکە لەناو ئۆتۆمبێڵەکەیان لەنزیک بازگەی باکوری قەزاکە دەستگیرکران کە مەبەستیان بووە بەرەوە کەرکوک بڕۆن

وتیشی، ئێستا هەردوو تاوانبار دەستبەسەرن و پاشان رەوانەی دادگای سەڵاحەدین دەکرێن بە مەبەستی لێکوڵێنەوە.

ئەو سەرچاوەی هەواڵگری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مادانەی کەپێیان بووە برییتی بوون لە 166 گرام مادەی جیوە و بڕی 60 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

جیوە (زئبەق) مادەیەکی کیمیاوی و مەترسیدارە و بازرگانی کردن پێیەوە قەدەغەیە و نابێت ئەو مادەیە لەلای خەڵکی ئاسایی بێت، مادەکە بۆ ئامێری پێوانەی گەرما و پاتری ئۆتۆمبێل و چەند مەبەستێکی دیکە بەکاردەهێنریت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاسایشی سلێمانی: دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ بری...

ئاسایشی سلێمانی: دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ بریندار ده‌ستگیر كران