مووچەکەیان چی لێدەکەن؟
خانەنشینێک: ملیۆن و نیوێکی کرێی خانوو قەرزارم
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
“50 رۆژە مووچەم وەرنەگرتووە، دەبێ ئەم پارەیە ئێستا بدەم بە مۆلیدە و خەرجی، یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار کرێی خانووش قەرزارم”، ئەوە قسەی خانەنشینێکە لە هەولێر کاتێک پاش وەرگرتنی موچەکەی قسەی بۆ مایکی 964 قسەی کرد.
ئەو خانەنشینە، وەکخۆی دەڵێت، ژیانی سەختە و بە گوزارشتکردن لە دۆخی گشتیش وتی، دۆخەکە لەسەر پارەیە، لە بارەی خەرجی رۆژانەشەوە وتی، ئەم موچەی ئێستا وەرمگرتووە لە پاش 1.9.2024 وە دووەم موچەیە، جگە لە کرێ خانوو 80 هەزار دیناری کرێ مۆلیدەش قەرزارم.
ئەمڕۆ شەممە 30..3.2024 لە بەردەم بانکەکانی دێدەوان و سەروەران لە هەولێر، خانەنشینانی مەدەنی موچەی مانگی شوبات- یان وەرگرت، پەیامنێری 964 لە هەندێک لە خانەنشینەکانی پرسی موچەکەتان چی لێدەکەن، وەڵامی جیاوازی تێدا بوو، هەر لە کڕینی دەرمان، دانەوەی قەرزی کرێی مۆلیدە و کرێی خانوو.
لە هەرێمی کوردستان 57 رۆژ تێپەڕی بوو کاتێک لیستی موچەی مانگی شوبات راگەیەندرا، بڕیارە لە ئەمڕۆ 30.3.2024 تا رۆژی 4.4.2024 مووچەی سەرجەم وەزارەت، دەستە و فەرمانگەکان و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دابەشبکرێ.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا