سعوودییه‌كان واز له مێسی ناهێنن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هیلالی سعوودی ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی ئاشكرا كرد، ئێستا یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ به‌ده‌ستهێنانی مێسی هاتووه‌ته سه‌رهێڵ.
بە پێی راپۆرته رۆژنامەوانییه‌كانی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسیی ئەفسانەی ئەرجەنتینی، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر لە سعوودیە داواکراوه و دوو یانه به پاره‌یه‌كی زۆر، هاتوونه‌ته ناو ململانێی به‌ده‌ستهێنانی یاریزانه‌كه.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، هه‌ردوو یانه‌ی هیلال و ئیتیحادی سعوودی بڕیاریانداوە هەموو هەوڵێک بۆ به‌ده‌ستهێنانی مێسی بده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، ئێستا باسەکە ئه‌وه‌یه پاره‌یه‌كی زیاتر به مێسی بدریت، له‌و بڕه‌ی یانه‌ی نه‌سڕ به رۆناڵدۆی داوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، گرێبه‌سته‌كه‌ی رۆناڵدۆ بۆ هه‌ر وه‌رزێك 200 ملیۆن یۆرۆیه، نه‌ك بۆ دوو ساڵ و نیوی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
“هه‌ردوو یانه‌ی هیلال و ئیتیحاد داوای هاوکارییان له حکوومەتی سعوودیە کردووە بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مێسی به بڕی 350 ملیۆن یۆرۆ بۆ هه‌ر وه‌رزێك”، ماركا وای نووسیوه.
یانه‌ی هیلال، كه به زه‌عیم ناسراوه، پێشتر یه‌كه‌م یانه بوو په‌یوه‌ندی به رۆناڵدۆ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌وه‌ی زانراوه، هه‌ردوو یانه‌ی هیلال و ئیتیحاد به هۆی سزاكانی سه‌ریانه‌وه، ناتوانن له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زستانه‌دا یاریزان بگوازنه‌وه، بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕێی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له هاوینی داهاتوودا بكه‌ن.
پێشتر ئه‌وه‌ش بڵاوكرابووه‌وه، مێسی و پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان بۆ وه‌رزێكی دیكه رێككه‌وتوون، به‌ڵام یانەکانی سعوودیە بەو ئاسانییە دەستبەرداری ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ نابن.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی یانه‌ی نه‌سڕ به بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و نیو، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی گواسته‌وه ریزه‌كانی، هه‌رچه‌نده به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ماركا، رۆناڵدۆ هه‌ر وه‌رزێك 200 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
چوونی رۆناڵدۆ بۆ سعوودیه، كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد و ئێستاش یانه‌كانی ئه‌وێ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مێسی ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ش باسده‌كرێت، كه بوونه‌ته ئامانجی یانه‌كانی ئه‌م وڵاته.