هەولێر رووبەڕووی یانەیەکی نایابی رووسیا دەبێتەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاریدا، یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی پله نایابی رووسیا ده‌بێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئێواره له چوارچێوه‌ی كه‌مپه مه‌شقییه‌كه‌ی، كه له شاری ئه‌نتاڵیای توركیا ئه‌نجامی داوه، یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی خیمكیی رووسیا ببێته‌وه، كه یه‌كێكه له یانه پله نایابه‌كانی رووسیا.
خیمكی یه‌كێكه له یانه پله نایابه‌كانی رووسیا و ئێستا له پله‌ی 15ی ریزبه‌ندیی خولی وڵاته‌یه‌كه‌تی.
خیمكی زیاتر له یاریی باسكه به‌ناوبانگه و له ئاستی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا یاریی ده‌كات.
په‌یجی فه‌رمیی یانه‌ی هه‌ولێر له فه‌یسبووك هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، یارییه‌كه كاتژمێر 15:00 به كاتی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ولێر له 7ـی ئه‌م مانگه‌وه رووی له توركیا كردووه و تا ئێستا جگه له دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی رۆژانه، یارییه‌كی ئاماده‌كاریی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئێگدێری تورکیا كردووه و به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
بڕیاره كه‌مپه مه‌شقییه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ماوه‌ی 12 رۆژ بخایه‌نێت.