ئه‌مڕۆ كۆده‌بنه‌وه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باسی چی ده‌كرێت؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆببێتەوە و خوێندنەوە بۆ چوار پڕۆژەیاسا بكرێت، به‌ڵام باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌ ناكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 27.3.2024، بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە، بە گوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەكە، لە بڕگەی یەكەمدا خوێندنەوەی دووەم دەكرێت بۆ پڕۆژەیاسای خوێندنی زانكۆی حكومیی تایبەت، لە بڕگەی دووەمیشدا خوێندنەوەی دووەم دەكرێت بۆ پڕۆژەیاسای خزمەتگوزارییەكانی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و رووسیا.

بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكە، تایبەته‌ بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی ئەو داهاتانەی بە گەندەڵی براون، لە بڕگەی كۆتاییشدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەی هەمواری چوارەمی دەرچووانی پیشەی پزیشكی و تەندروستی ده‌كرێت.

پێشبینی ده‌كرا له‌ كۆبوونەوەكەی ئه‌مڕۆدا بەرنامەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەبێت، بەڵام به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان تا ئێستا لایەنە سوننەكان لەسەر بەربژێرێك بۆ ئەو پۆستە رێكنەكەوتوون.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پێنج تەوەر کۆبوونەوەی...

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پێنج تەوەر کۆبوونەوەی هەیە