چەمچەماڵ - وێنە: socialmedia
تەندروستی و کارتی نیشتیمانی
بەشێکی فەرمانگەکانی چەمچەماڵ و سەنگاو بایکۆتیان کردووە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
کلینیکە راوێژکارییەکان و فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی چەمچەماڵ و ناحیەی سەنگاو بایکۆتی دەوامیان کردووە.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، سێ نەخۆشخانە و 12 مەڵبەندی تەندروستی 11 بنکە بوونیان هەیە و بەهۆی دابەشنەکردنی موچەوە فەرمانبەرانی کلینیکە راوێژکارییەکان بایکۆتی دەوامیان کردووە.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، کارمەندانی کلینیکە راوێژکارییەکان بایکۆتیان کردووە و ئەوانیش بە کارمەندی سەنتەری فریاکەوتن و مەڵبەندە تەندروستیەکانی تر شوێنەکانیان پڕکردوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی 964، هەریەکە لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی چەمچەماڵ و سەنگاویش ئەمڕۆ بایکۆتی دەوامی کردووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن