دەریاچەی دوکان. فۆتۆ: 964
چەندە؟
رێژه‌ی ئاو له عێراق و كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەھۆی ئه‌و شه‌پۆڵه بارانه‌ی هه‌فته‌یه‌كه هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتووه‌ته‌وه، ئاستی ئاوی کۆگاکراو لە ھەرێم و عێراق 10% بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کە بارانبارین بە شێوەی مامناوەند و بەلێزمە بوو، کاریگەریی زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دروستکردووه، بە شێوەیەک بەھۆی ئەو سێ رۆژەی بارانبارینەوە ئاستی ئاوی کۆگاکراو لە عێراق و ھەرێم بە رێژەی 10% بەرزبووەتەوە.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، زۆرترین بارانبارین لە پارێزگای دھۆکدا بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئەو شەپۆله بارانبارینەی، كه ھەموو ناوچەکانی عێراقی گرتەوە، کاریگەری زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوەکانی موسڵ، دوکان، دەربەندیخان و حەمرین و ھەردوو رووباری دیجلە و فورات دروست کردووە و زۆنگاوەکانی باشووری عێراقیش بە تەواوەتی ژیاونەتەوە.
هه‌فته‌یه‌ك زیاتره شه‌پۆلێكی باران هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، پێشبینیی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ و سبه‌یش بارانبارین به‌رده‌وام بێت.