پێشتر هۆشداریی درابوو
لافاو له بازاڕی ته‌یراوه هه‌ڵساوه و زیانی زۆری به دوكانداران گه‌یاند
964+
شیراز عه‌بدوڵا
دوای بارانه‌كه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر، لافاو له بازاڕی میللیی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر دروست بووه و شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ئاو به ناو بازاڕه‌كه‌دا ده‌ڕوات.
په‌یامنێری 964 له ناو ئاوه‌كه‌وه وێنه‌كان ده‌گوازێته‌وه، دوكانداره‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، زه‌ره‌ر و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ له نیوه‌ڕۆ و دوای نیوه‌ڕۆ بارانێكی به‌هێز له هه‌ولێر باری و له به‌شێك له شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان ئاو كۆبووه‌وه و ئاسته‌نگی زۆر بۆ هاتوچۆ دروست بوو.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا