نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى
دانیشتوانى پڕۆژه‌یەکی نیشتەجێبوون گردبوونه‌وه و ده‌ڵێن “بێهیوا بووین”
964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
دانیشتووانى پڕۆژه‌ى بان سیتى له سنوورى گه‌رمیان، گردبوونه‌وه و ده‌ڵێن، یه‌ك دونیا كه‌موكوڕییان هه‌یه و خزمه‌تگوزاریشیان وه‌ك پێویست بۆ نه‌كراوه.
یه‌كێك له دانیشتووانى ئه‌م پڕۆژه‌یه به 964ـى وت، هه‌موولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان، به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كردوون.
وتیشی “كێشه سه‌ره‌كییه‌كانمان بریتیین له قیڕتاونه‌كردنى رێگا و خاوەن یه‌كه‌شمان هه‌یه، یه‌كه‌كه‌ى لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه”.
یه‌كێكى دیكه‌ش وتی، دواى چه‌ندین ساڵ له دانى قیستى مانگانه، ئێستا خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌ڵێت، ده‌بێت هه‌موو ئەو پاره‌ى ماوە، به‌یه‌كه‌وه بیده‌نێ”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن