بە 170 رۆژ

شەقامی نێوان هۆتێل پاڵاس و هۆتێل ئاشتی روناکدەکرێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە پرۆژەیەک، کە دانانی رووناککەرەوە لەخۆدەگرێت، شەقامی بەردەم هۆتێل پاڵاس تاوەکو بەردەم هۆتێل ئاشتی رووناکدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.3.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پرۆژەکە له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با و به‌بڕی زیاتر له‌ 229 ملیۆن دینار جێبه‌جێده‌كرێت.

ماوەی 170 رۆژ بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە دیاریکراوە و لەلایەن کۆمپانیای “زۆیا” جێبەجێدەکرێت.

درێژی ئەو شەقامەی رووناکدەکرێتەوە نزیکەی 700 مەترە و لە بەردەم هۆتێل پاڵاس، لە شەقامی سالم دەستپێدەکات تاوەکو بەردەم هۆتێل ئاشتی.

دانیشتووانی 17 گوندی سلێمانی پێوەر نەبەستن کارەباکەیان...

دانیشتووانی 17 گوندی سلێمانی پێوەر نەبەستن کارەباکەیان دەبڕدرێت