25 دۆنمە

دیزاینی نوێ بۆ پارکی رووناکی هەولێر دەکرێت

964+

توانا نەقی

لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە پارکی رووناکی کە یەکێکە لە پارکە بەناوبانگەکانی شاری هەولێر دیزانی نوێی بۆ دادەنرێتەوە گۆڕانکاری تیادا دەکرێت.

پارکی رووناکی، یەکێکە لەپارکە دێرین و نایابەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان و شوێنێکی سەرنجڕاکێشە کە خەڵکی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکانیان رووی تێدەکەن.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری پارک و باخچەکانی هەولێر بە 964ـی وت، پارکەکە لەماوەی ساڵانی رابردوو لە لایەن کەرتی تایبەتەوە سەرپەرشتی دەکرا، بەڵام ئێستا گرێبەستەکە کۆتایی پێ هاتووە و لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و ئەندازەی پارکەکانی هەولێر سەرپەرشتی دەکرێت و لە رۆژی یەکشەممەوە کلیلیان لێ وەردەگیرێتەوە.

وتیشی، پارکەکە نۆژەنکردنەوەی باشی دەوێت دەبێت دەریاچەکانی ناو پارکەکە چاک بکەنەوە و گەراجەکەی فراوان دەکەن و هەندێک شوێنی تیادا لادەبەن و هەندێک شتیشی بۆ زیاد دەکەن.

پارکەکە گەورەیە و لەسەر رووبەری 25 دۆنم زەوی دروستکراوە، بۆیە تا ئێستا نازانین دیزاینکردنەوە و نۆژەنکردنەوەکەی چەندی پارە دەوێت و لە هەفتەی داهاتووەوە تیمی ئەندازیاری دەچنە شوێنەکە بۆ گۆڕانکارییەکان، بەڕیوەبەری پارکەکانی هەولێر وای وت.

هەولێر چارەسەری وشکبوونی پارکەکانی کرد

هەولێر چارەسەری وشکبوونی پارکەکانی کرد