ئاگادار بن

ژەمە تەندروستەکانی پارشێوان چین؟

964+

ژووری هەواڵ

ئەو خواردنانەی کە پێویستە لە پارشێواندا بیخۆین، بۆ ئەوەی تەواوی رۆژەکە هەست بە تینوێتی و برسێتی زۆر کەمتر بکەین.

گرنگترین ئەو خواردنانە ئەوانەن کە ریشاڵێکی زۆریان تێدایە وەکو نۆک و لۆبیا و سەوزەواتەکان و میوەکانی وەکو مۆز و فراولە و شوتی و کاڵەک.

هەروەها ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین وەکو هێلکە و لۆر و پەنیر و بادەم و برۆکلی و تێکەڵاوکردنی ماست و شۆڤان یاخود تۆی کەتان.

هەریەکێک لەمانە زۆر پێویستن چونکە درەنگتر لە جەستەدا هەرس دەبن و بۆ ماوەیەکی زۆرتر دەمێننەوە.

هەروەها پاقلەی کوڵاو و خورما کە دوو مادە خۆراکی زۆر گرنگن بۆ پارشێوان چونکە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و مادە ریشاڵییەکان و کانزاکان کە ئەمەش وا دەکات وزەیەکی باشترمان بداتێ بۆ تەواوی رۆژەکە، بەهەمان شێوە خواردنەوەی شیر لە پارشێواندا وا دەکات کەمتر هەست بە تینوێتی بکەین.

شەش رێنمایی لە تەندروستی سلێمانیەوە بۆ بەڕۆژووبوونی م...

شەش رێنمایی لە تەندروستی سلێمانیەوە بۆ بەڕۆژووبوونی منداڵ