بۆ خواردنە بەلەزەتەکانی
شەوانی رەمەزان شەقامی تەعجیلی قەرەباڵغ تر کردووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
شەقامی تەعجیل لە شەوانی ئاسایشدا جمەی دێت و بە خواردنە بەلەزەتەکانی بەناوبانگە، بەڵام لە شەوانی رەمەزاندا تایبەتمەندی زیاتری هەیەو ئەوەندەی دیکە قەرەباڵغ دەبێت و هاوڵاتیان بەدەم تەمەتەقێ و خواردنەوە تا بەرەبەیان دەمێننەوە.
احمد شهاب خواردنی برژاو دەفرۆشێت بۆ 964 وتی، بەدرێژایی شەوانی ئاسایی هاوڵاتیان رویان تێدەکەن و بەتایبەت لە شەوانی رەمەزاندا خەڵک تا پارشێو برژاویان لا دەخۆ و زۆرترین خواستیش لەسەر برژاوی مەمک و فاتەڕەش هەیە.
وەستا گۆران لە نەوەدەكانەوە خواردن دەفرۆشێت لە تەعجیل بۆ 964 وتی، هاوڵاتی لەدەرەوەی هەولێریش سەردانیان دەکەن و خواست لەسەر خواردنەکانیان زۆرە بە تایبەت لە شەوانی رەمەزاندا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی