شوێنەکەی گۆڕدرا

کێشەی تەلبەندکردنی زەوییەکانی گوندی چوارکڵاو چارەسەر بوو

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای دووجار لە گردبوونەوەی دانیشتوانی گوندی چوارکڵاو، دژی تەلبەندکردنی گوندەکەیان بۆ دیاریکردنی سنووری نێوان عێراق – ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە بڕیار درا جێگای تەلبەندەکە بگۆڕدرێت.

عوسمان ئەمین، یەکێک لە دانیشتوانی گوندی چوارکڵاو بە 964ـی وت، “بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە بارەگای فەوجی پاسەوانی سنوور چەند دانیشتوویەکی گوندەکە لەگەڵ ئامرلیوای پاسەوانی سنوور کۆبووینەوە و باسمان لە کێشەکەمان کرد لەگەڵیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، تاکە گرفتی دانیشتوانی گوندەکە ئەوە بوو، کە لە خوارەوەی شاخەکە تەلبەند کرابوو، بەو جۆرەش شاخەکە دەکەوتە سنووری وڵاتی ئێران، ئێمەش ئەوەمان پێ قبووڵ نەبوو، چونکە خاکی خۆمانە و جێگای لەوەڕگایە”.

“بڕیار درا ئەو تەلبەندەی لە خوارەوەی شاخەکەیە لاببرێت و ئەو شوێنەی کە پێشتر بە خاڵی سنوور دیاریکراوە تەلبەندەکە دابنرێت”، عوسمان ئەمین وای وت.

ماوەیەکە تەلبەندکردنی سنووری نێوان عێراق و ئێران، کێشەی زۆری لە ناوچە سنووریەکانی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش گەرمیان دروستکردووە، بەھۆی ئەوەی رووبەرێکی زۆری خاکی ھەرێم بەھۆی تەلبەندەکەوە، بەلای ئێراندا دەچێت.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

جارێکى تر دانیشتووانی گوندی چوارکڵاو له‌ دژى ته‌ڵبه‌...

جارێکى تر دانیشتووانی گوندی چوارکڵاو له‌ دژى ته‌ڵبه‌ندكردنى سنووره‌کەیان گردبوونەوە