ئێران بەرپرسێکی باڵای پێشووی خۆی لەسێدارە دەدات
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
دادگای تاران بڕیاریدا بە لەسێدارەدانی عەلی ئەكبەری، جێگری پێشووی وەزیری بەرگری، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا.
ئەكبەری لە سەردەمی محەمەد خاتەمیدا جێگری عەلی شەمخانی بوو، شەمخانی وەزیری بەرگری ئێران بوو لە 1997 بۆ 2005، ئێستاش راوێژكاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئیسلامی ئێرانە.
عەلی ئەكبەری رەگەزنامەی بەریتانی هەیە، بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ بەڕیتانیا دەستگیركراوە.
حکومەتی بەریتانیا ئەم سزایە بە سیاسی لە قەڵەم دەدات و داواش دەكات بە زووترین كات هەڵوەشێتەوە و ئازاد بكرێت.
عەلی ئەكبەری ساڵی 2019 لە ئێران دەستگیر كراوە.