هەڵەبجە پێشوازی لە داهێنەران دەكات
+964
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
دەیەمین کۆنفڕانس و پێشەنگای نێودەوڵەتی بۆ داهێنان لەسەر ئاستی عێراق لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
زانکۆی هەڵەبجەو سەنتەری نێودەوڵەتیی فەڕەنسی بۆ زانایان و داهێنەرانی عێراق و بەهاوکاری هەردوو کۆلێجی پەروەردە و ئەندازیاری زانکۆی سامەڕا بەئامادەبوونی80 داهێنەر كۆنفرانسەكە بەڕێوەچوو.
كۆنفرانسەكە لە بوارە جیاوازەکانی پزیشکی ئەندازیاری، فیزیا، کیمیا، زانستەمرۆڤایەتیەکان بوو.
ئاریان علی حامید سەرۆکی لیژنەی کۆنفرانسەکە بە +964ی ڕاگەیاند: ئەم کۆنفرانسە دەیەمین پێشانگایە کە لەسەر ئاستی عێراق دەکرێتەوەو خۆشحاڵین کە لەزانکۆی هەڵەبجە بەڕێووە دەچێت کە 14 داهێنانی نوێی تیاکراوە.
تەنها چوار داهێنانی زانیستی هەڵدەبژێردرێن و دەبنە باشترین داهێنان لەسەر ئاستی عێراق
بەشداربوانی کۆنفرانسە لە 12زانکۆی حکومی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان 8 زانکۆی ئەهلی و 6 وەزارەتی جیاواز کە داهێنەکان لەبوارەکان پزیشکی و ئەندازیاری و ژینگەی و کۆمپیوتەرو زانستە مرۆڤایەتیە کانو وەەزشەوە بوون بەشدابوون