دیمه‌نى یه‌كێك له شوێنه‌واره‌كانى قه‌زاى ئامێدی... وێنه: شوێنه‌وارى هه‌رێم
له‌سه‌ره‌تاى 2025 ده‌ستپێده‌كه‌ن
فه‌ڕه‌نسییه‌كان شەش شوێنەواری ئامێدی نۆژەندەکه‌نەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌ڕه‌نسییه‌كان له رێگه‌ى رێكخراو و ئاژا‌نسه‌كانیانه‌وه بڕیاریاندا شه‌ش ناوچه‌ى شوێنه‌وار له سنوورى قه‌زاى ئامێدى نۆژه‌نبكه‌نه‌وه و شوێنه‌وارى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شوێنه‌وار و كه‌له‌پوورى هه‌رێم گرێبەستی نۆژەنکردنەوەی شەش شوێنەواره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دەزگای ئێکس پێرتیز (فرانس)ی فەرەنسی واژۆكردووه.
ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانى ئامێدى كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا ناویان هاتووه، بریتین له قوتابخانەی قوبەهان، گۆڕستانی میران، کورا سێریجێ، منارەی ئامێدی، گۆڕی پیرحەزا، کەنیسەی کلدانی.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم به 964ـى وت، تێچووی نۆژەنکردنەوەى هه‌ر شه‌ش شوێنه‌واره‌كه به بڕی یه‌ك ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ لەلایەن دەزگای ئەلیف، دابینكراوه.
ده‌زگاى ئه‌لیف، ده‌زگایه‌كى فه‌ڕه‌نسییه ساڵى 2016 دامه‌زراوه گرنگى تایبه‌ت به پاراستنى شوێنه‌وار ده‌دات پاره ده‌به‌خشێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و پاراستنیان به‌تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ى كێشه‌یان هه‌یه.
وتیشی “بڕیاره له مانگى نیسانى ئه‌مساڵ له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند و كه‌سانى پسپۆڕه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه‌وارانه بكرێت و له‌سه‌ره‌تاى 2025 یش ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، کونسڵخانەی وڵاتی فەرەنسا له هه‌رێم پشتیوانى ته‌واوى ئه‌م نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه ده‌كات و كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ش راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک جێبەجێ ده‌كرێت.