رێکەوتی پشووەکانی ئەمساڵ گۆڕاون
+964
فەهمی نەبی – هەولێر
لە ساڵنامەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2023، پشووە ئایینیەکان گۆڕانکارییان بەسەر هاتووە.
لە ساڵنامەکە، 17 رێکەوتی جیاواز کراون بە پشوو، بە تێکڕا 24 رۆژ دەکات، هاوکات 22 رۆژیش دیاریکراون بۆ یادکردنەوەی بۆنە فەرمییەکان.
پشووەکانی ساڵنامەی حکومەت، بەراورد بە ساڵی 2022 و رەچاوکردنی مانگی کۆچی، بەم جۆرەیە:
2023-1-1 سەری ساڵی زایینی.
2023-3-5 راپەڕینی گەلی کوردستان.
2023-3-11 رێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970.
2023-3-14 رۆژی لەدایكبوونی مەلا مستەفا بارزانی.
21 بۆ 23-3-2023 جەژنی نەورۆز.
2023-4-1 سەری ساڵی ئاشوورییەکان.
2023-4-9 رووخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق.
2023-4-19 سەری ساڵی ئێزدییەکان.
22 بۆ 24-4-2023 جەژنی رەمەزان.
2023-5-1 رۆژی کرێکارانی جیهان.
28-6-2023 بۆ 1-7-2023 جەژنی قوربان.
2023-7-14 دامەزراندنی کۆماری عێراق.
2023-7-8 سەری ساڵی کۆچی.
2023-7-2 رۆژی عاشورا.
2023-9-27 لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام.
2023-10-3 سەربەخۆیی عێراق
2023-12-25 لەدایکبوونی مەسیح.
هەموو ساڵیک حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژەکانی سەرەتای ساڵ، ساڵنامەی حکومەت بڵاودەکاتەوە، تیایدا پشوو و بۆنە فەرمیەکان دیاریدەکات.