به‌ستوو بووه‌ و به‌ فرێش ده‌فرۆشرا

806 كیلۆ گۆشت ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، لیژنە هاوبەشەکانیان بڕی 806 کیلۆگرام گۆشتیان لەناو برد، کە لە بەڕادێکدا به‌ستبووی و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ گۆشتی فرێش ده‌یفرۆشت.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، خاوه‌نی گۆشته‌كه‌، گۆشته‌كه‌ی به‌ خواردنگه‌ و له‌فه‌ فرۆشه‌كان ده‌فرۆشت و به‌ڕاده‌كه‌ش مۆڵه‌تی نه‌بووه‌، لە کاتی سەردانی لیژنەکانان دەرکەوتووە، کە بڕێکی زۆر گۆشتی وردکراوی تێدابووه‌ و بەستوویەتی و سەرچاوەکەشی ئاشکرا نییە، بەڵام دەکرێت بە قیمە و بە گۆشتی فرێش دەفرۆشرێت بە خواردنگە و لەفە فرۆشەکان.
دكتۆر ژیار بەهادین، نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ده‌ڵێت، هەر گۆشتێک چووە حاڵەتی بەستنەوە ناکرێت بە فرێش بفرۆشرێته‌وه‌، هەر بۆیە تەواوی گۆشتەکە بە هاوکاری ڤێتێرنەری سلێمانی لەناودەبرێت و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

دكتۆر ژیار داوای لە هاوڵاتیان ده‌كات، بەهیچ جۆرێک قیمەی ئامادەکراو نەکڕن، پێویستە بە ئامادەبوونی خۆیان گۆشتەکە بکرێت بە قیمە.

قەسابێکی بەردەڕەش دەڵێت: لێرە گۆشت لە هەموو شوێنێک هەر...

قەسابێکی بەردەڕەش دەڵێت: لێرە گۆشت لە هەموو شوێنێک هەرزانترە