لە هەولێر

بڕیاری داخستنی پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە رۆژانی هەینی جێبەجێکرا

964+

ئەحمەد شەمزین

هەفتەیەک دەبێت بڕیاردراوە رۆژانی هەینی پێشانگەكانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دابخرێن و ئەمڕۆ 1.3.2024 دەستپێکی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بوو.

رۆژی 24.2.2024 قایمقامی هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئەوان لەسەر خواستی ئەنجومەنی پێشانگەكان ئەو بڕیارەیان داوە، بڕیارەکە بەجۆرێکە لە 1.3 دەستپێدەکات و تاوەکو 1.5.2024 بەردەوام دەبێت.

پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە دەردەکەوێت، هەموو پێشانگاکان بە بڕیارەکە پابەندن و دەرگایان داخستووە.

رۆژانی هەینی بە تەمای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل مەبن

رۆژانی هەینی بە تەمای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل مەبن