20 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە
بەشی چوارەمی زنجیرەی زەكۆنجورەین تۆماردەكرێت
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەشی چوارەمی زنجیرەی زە كۆنجورەین بەرهەم دەهێنرێت و 20 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە.
زنجیرەكە ترسناك و كۆمەڵایەتی وئایینیە بەشی یەكەمی لە ساڵی 2013 لە هۆڵیود بەرهەمهێنرا و بەشی دووەم وسێیەمیش لەهەمان شوێن و بەهەمان ناوەڕۆك بەرهەمهێنرا.
زنجیرەكە باس لە خێزانێكی باوەڕداری مەسیحی دەكات كە رۆحێكی تێكدەر تێكەڵدەبێت بە ژیانی رۆژانەیان و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەكات
بەشی دەبێتە بەشی كۆتای زنجیرەكە و بودجەی خەمڵێنراوەكەی 25 ملیۆن دۆلارە تا مانگی ئازاری 2023 كاری وێنەگرتنی تەواو دەبێت
جێمس وان دەرهینەری زنجیرەكەیە لە بارەی فیلمەكە وە قسەی بۆ میدیاكانی ئەمریكا كردووە و دەڵێت” ئەو كارەی ئێمە كردوومانە كاریگەری تەواوەتی لەسەر خەڵك دروستكردووە ، بەشی چوارەم درێژە پێدەری بەشەكانی دیكەیە و دەبێتە كۆتای زنجیرەكە.
تەنها داهاتی بەشی سێیەمی 319 ملیۆن دۆلار بوو لە ریزبەندی یەكەمی باشترینەكان و پڕداهاتەكانی ئەمریكا بوو.