لە ماوەی دوو ساڵدا دووجار گۆڕەپانی پردی دەلال نۆژەندەکرێتەوە
964+
شڤان عەبدوڵڵا – زاخۆ
لە ماوەی دوو ساڵدا دووجار گۆڕەپانی پردی دەلال نۆژەندەکرێتەوە، ئیدارەی شارەکە هۆکارەکەی بۆ فراوانکردن و دیارنەبوونی پردەکە لە گۆڕەپانەکەوە دەگەڕێنێتەوە.
ئیسماعیل عەزیز، سەرپەرشتیاری نۆژەنکردنەوە گۆڕەپانەکە بە 964+ـی راگەیاند: لە رۆژئاوای پردی دەلال، لایەکی پردەکە بەڕوونی دیار نەدەبوو و بەمەش تەنیا گەشتیاران نیوەی دەلالیان بینی.
گۆڕەپانەکە دوو ساڵ پێش ئێستا جارێکی تر نۆژەنکراوەتەوە.
دەشڵێت، لە کاتی بۆنەکان گوڕەپانەکە جێگای گەشتیاران و خەڵکی زاخۆ نەدەبوو، بۆیە پیویستی بە فراوانبوون بووە.
دەلال پردێکی کۆن و مێژوویییە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی شارۆچکەی زاخۆ، درێژی پردەکە 115مەترە، پانییەکەشی پێنجی مەترە ھەروەھا 16مەتر بەرزە.
“لە نەورۆزی ئەم ساڵ پڕۆژەکە تەواو دەبێت و پردی دەلال بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش پێشوازی لە گەشتیاران دەکات”، ئیسماعیل عەزیز وای وت.