ئامرلى

ماتۆڕسکیلێک منداڵێکى چوار ساڵانى کوشت

964+
سیروان خورشید-دوزخورماتوو

لە ناحیەی ئامرلی، ماتۆڕسکیلێک منداڵێکى چوار ساڵانی کرد بە ژێرەوە و کوشتی.

رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا روویداوە، ئەوەش کاتێک منداڵێکى چوار ساڵان لە دەرەوە یاریى کردووە، ماتۆڕسکیلێک دەیکات بەژێرەوە و پێش ئەوەى بگەیەنرێت بە نەخۆشخانە، منداڵەکە گیان لەدەستدەدات.

ئاراز جەلال، جێگری بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە964ـى وت،”تەرمى منداڵەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەپێى پشکنینەکان دەرکەوتووە کە بەهۆى سەختى رووداوەکە توشى خوێنبەربوونى ناوەکى بووە و پێش گەیاندنى بە نەخۆشخانە، گیانى لەدەستداوە”.

روونیشى کردەوە، لە کاتى بەرکەوتنى، سەرى منداڵەکە زەبرى قورسى بەرکەوتووە و بەهۆیەوە تووشى خوینبەربوون بووە.964 دەزانێت، لە دواى رووداوەکە، شۆفێرى ماتۆڕسکیلەکە دەستبەجێ خۆى رادەستى پۆلیسى دوزخورماتوو کردووە و ئێستا لاى پۆلیس راگیراوە و لە بارەى رووداوەکە لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت.

منداڵەکە تەمەنى چوار ساڵە و خەڵکی ناحیەی ئامرلی سەر بە قەزای دوزخوماتووە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لە دەست دا

دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لە دەست دا