گەڕانەوە هۆڵەکانی خوێندن

پەروەردەی پێنجوێن: هیچ مامۆستایەکی ناڕازی دورنەخراوەتەوە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، مامۆستایانی ناڕازی لە قەزای پێنجوێن بایکۆت و خۆپیشاندانەکانیان هەڵپەسارد و گەڕانەوە ناوەندەکانی خوێندن،
پەروەردەی پێنجوێنیش، هیچ مامۆستایەکی ناڕازی دورنەخستووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25.2.2024 ئەسعەد جافر بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، لە 18.2.2024وە پرۆسەی خوێندن لە قەزای پێنجوێن دەستیپێکردووەتەوە و مامۆستاکان گەڕاونەتەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن.

لەبارەی ئەو راگەیەندراوەی هەفتەی رابردووەوە کە پەروەردەی پێنجوێن داوای لەو کەسانە دەکرد کە دەرچووی زانکۆن سەردانیان بکەن بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن ئاماژەی بەوەکرد، چەند مامۆستایەکیان وەک وانەبێژ دامەزراندووە بۆ چەند قوتابخانەیەک کە پێویستیان بووە، بەڵام هیچ کەسێکیان لە جێگای هیچ مامۆستایەکی دیکە دانەناوە.

هاوکات، ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم پەروەردەی پێنجوێن گردبوونەوە و رایانگەیاند، کۆتایی بە بایکۆت و خۆپیشاندان دەهێنن.

رێبین عومەر مامۆستای ناڕازی بە 964ـی وت، هۆکاری گەڕانەوەیان بۆ ناوەندەکانی خوێند بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە و گەڕانەوەشیان مانای ئەوە نییە وازیان لە مافەکانیان هێنابێت کە دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پەروەردەی پێنجوێن پێویستی بە وانەبێژە

پەروەردەی پێنجوێن پێویستی بە وانەبێژە