دەیەوێت کەمترین کێشەی هەبێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ وەرزی هاوین کەوتووەتە خۆی

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ وەرزی هاوین کەوتووەتە خۆی و دەیەوێت لەوە دڵنیابێتەوە هاوین بە کەمترین کێشە بەڕێدەکات.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سەرجەم تیمەکانی چاکسازییان لەناو شار و لە دەرەوەی شاریش سەرقاڵی پێداچوونەوەن بە وێستگەکانی دابەشکردنی ئاو و چاودێریکردنیان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە زیاتر لە 15 بنکەی چاکسازی هەیە، جگە لە تیمی چاکسازیی وێستگە گەورەکانی دوکان و سەرچنار.

وتیشی، “هەر پەمپێک یاخود هەر بەشێکی تری بۆرییە سەرەکییەکانی کە لە دوکانەوە ئاو بۆ سلێمانی دەگوازنەوە یاخود وێستگەی سەرچنار، بۆرییە سەرەکییەکانی دابەشکردنی ئاو لەناو شار دەپشکندرێن و هەرچی خراپ بووبوو یان گومانی ئەوەی لێبکرێت کێشە دروست دەکات یان چاک دەکرێت یاخود دەگۆڕدرێت”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە 190 هەزار هاوبەشی ئاوی لەسەرە، نزیکەی 110 هەزاریان ئاویان لە رێگەی بۆریی ئاوی دوکان – سلێمانییەوە پێدەگات و 80 هەزاریشی لەرێگەی پڕۆژەی ئاوی سەرچنارەوە ئاویان پێدەدرێت.

شاری سلێمانی لە زیاتر لە 200 گەڕەک پێکدێت، نزیکەی 30 گەڕەکیان لە رێگەی تانکەرەوە ئاویان پێدەگەیەندرێت و زۆرینەی ئەوانەش گەڕەکە نوێکانن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: هاتنەوەی ئاوی ماڵان دواد...

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: هاتنەوەی ئاوی ماڵان دوادەکەوێت